ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایین دۆخی ڕەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا لەسەر بابەتی ئەتۆمی وتی: بە پێی هەماهەنگییەکان، سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی 31 ی گەلاوێژ پێوەندی تەلەفۆنی هاوبەشی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بریتانیا، ئەڵمانیا و خاتوو کالاس دەبێت.
بە وتەی بەقایی لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و داواکارییەکانی ئیران بەتایبەتی هاوپەیوەند بە نەهێشتنی گەمارۆ ستەمکارانەکان و هەروەها زەروورەتی وەڵامدانەوەی لایەنە بەرانبەرەکان هاوپەیوەند بە هێرشە جەنایەتکاران بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران گفتوگۆ دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی لەسەر تەوەری وەلانانی گەمارۆکان هەواڵی دا.
Your Comment